کەسێک دەستگیرکرا کە بەناوی خێرخوازییەوە فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە
(0) /
زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ڕایدەگەیەنێت، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه به‌ناوی كاری خێرخوازیه‌وه پێناسی له هاوڵاتیان وه‌رگرتوه و پاشانیش پێناسه‌كانی بۆ دروستكردنی كارتی بانكی و وه‌رگرتنی دۆلار له بانكه‌كان به‌كارهێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین (مكافه‌حه) ئاگاداركرانه‌وه له جۆرێك له جۆره‌كانی تاوانی فێڵكردن له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێك كه به‌فێڵی هاوكاریكردنی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی كاری خێرخوازیه‌وه پێناسه‌كانیانی به‌ده‌ستهێناوه، دواتر به‌و پێناسانه هه‌ستاوه به‌دروستكردنی كارتی بانكی و ئینجا ئه‌و كارتانه‌ی به‌كارهێناوه بۆبازرگانی و وه‌رگرتنی دۆلار له‌بانكه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاری دادوه‌ر به ده‌ستهات و پڕاوی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه.
ئەوەشی خستۆتەروو، دوای به ده‌ستهێنانی زانیاری ورد و پێویست توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار به‌ناوی (ی.ع.ا) له ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستگیر بكرێت، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا دانی‌نا به تاوانه‌كه‌ی، له‌ئێستاشدا دادوه‌ر بریاریداوه به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: