ئێمپاپێ یان ئوسین بولت!

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کیلیان ئێمپاپێ هێرشبەری فەڕنسەیی تیپی پاری سان جێرمەن نزیکە لە گەیشتن بە خێراترین پیاوی جیهان ئوسین بولت.

کیلیان ئێمپاپێ لە یاری پاری سان جێرمەن بەرانبەر بە تیپی ڕێئال سوسیداد لە قۆناخی یەک هەشتمی دواینی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا، وێڕای ئەوەی پیشانی دا یەکێک لە باشترین یاریزانانی ورزشی تۆپی پێیە لەسەر گۆی زەویندا؟ بەڵکوو پیشانیشی دا یەکێکە لە خێراترین یاریزانانی جیهان و زۆر نزیکە لە ڕیکوردی ئوسین بولت خێراترین وەرزشوانی وەرزشی ڕاکردنی جیهان.

ئەستێرەی فەڕنسەیی پاری سان جێرمەن وەکوو کریس ڕۆناڵدۆ کاتی 10چرکەساتی بۆ 100 مەتر تۆمار کرد، کەوابوو تەنیا یەک چرکەساتی ماوە تا گەیشتن بە ڕێکوردی جیهانی ئوسین بولت خێراترین وەرزشوانی لقی وەرزشی ڕاکردن.

کەژاڵ حەمیدی