ماڵئاوایی ئستیڤ جانسۆن لەگەڵ تێنیس

(0) / / ورزش / زایەڵە تێنیس وەرزش


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاوەنی نیشانی بڕۆنزی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2016ی ڕیودۆژانریۆ لەگەڵ جیهانی تێنیس ماڵئاوایی دەکات.

ئستیڤ جانسۆن، تێنیسۆری 34 ساڵەی ئەمریکی ماڵئاوایی لە وەرزشی پڕوفشناڵ دەکات. جانسۆن دواین یاری خولی پڕوفشناڵی خۆی لە پێشبڕکێیەکانی دەستەی مسترز بەرانبەر بە هاوڵاتی خۆی ئیملیۆ ناوا ئەنجامدا و بە ئاکامی 6 بەر 7 و 7 بەر 6 و 6 بەر 4 تووشی شکست بوو.

ئستیڤ جانسۆن لەبارەی ماڵئاوایی کردنی لە تێنیسی پڕوفشناڵ دەڵێت: من شانازی دەکەم بەو شتەی کەوا بەدەستم هێناوە، هەست دەکەم ئەوەی کە دەمتوانی ئەنجامم دا، بۆ من گرنگترین چرکەست ئەمەیە، نامەوێت بۆ ڕابردوو بڕوانم و لەبەر ئەوەی کارێکم ئەنجام نەداوە هەستی پەژیوانی دامگرێت. من دەستکەوتی زۆر باشم هەبوو.

جانسۆن براوەی 6 تورنۆمێنتی ATP و خاوەنی نیشانی بۆڕۆنزی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2016ی ڕیودوژانریویە.

کەژاڵ حەمیدی