بەڕێوەچوونی خولی فریاکاری ڕندوو لەشاری بۆکان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بۆژان شاخەوانی کوردستان


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە ـــ چالاکی شاخەوانی کوردستان لە شاری بۆکان خولی فریاکاری (ڕندوو ــ هەرس)ی لەشاری بۆکان بەڕێوەبرد. 

ڕاگەیاندنی چالاکی شاخەوانی کوردستان: فریاکاری ڕندوو و هەرەس لە ڕێکەوتی 15 و 16ی ڕەشەمەی 1402ی لە شاری بۆکان بە نوێنەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتی یانەی ڕازەوانی و کەژەوانی ئەورازیی بۆکان بە بەرپرسایەتی ڕێزدار (مجتبی‌نورمحمدی)مامۆستا و وانەبێژی ڕێکخراوەی گشتی شاخەوانانی (ایران) بەڕێوەچوو.

دەستەی ڕاگەیاندنی چالاکی شاخەوانی کوردستان وتیشی: ئەو خولە تەنیا به مەبەستی فریاکاری و چۆنیەتی فێربوونی خۆپاراستنی شاخەوانان لەکاتی بەرکەوتنی ڕندوو هەروەها چۆنیەتی یارمەتیدان بە هاوڕێیە شاخەوانەکانیان بەڕێوەچوو.