کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان بەرنامەی گەشتی تایبەت بۆ ناوچەی کۆڕەکاژاو ئەنجام ئەدات

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کوردستان


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان و چەندین گرووپ و دەستەی دیکە ڕۆژی هەینی گەشتێکی جیاوازیان ئەنجام دا بۆ ناوچەی کۆڕەکاژاو و ئەو دەڤەرە 

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان: ئەندامانی كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان و شاخەوانە ئازیزەكان لە کوردستان، ڕۆژی هەینی  ڕێکەوتی 8ی ئادار گەشتێکی جیاوازتر لە گەشتەكانی  پێشوو تری ئەنجامدا لە سروشتە جوان و دڵگیرەکەی  شارباژێری تەخت.

بەشتی ڕاگەیاندن وتی: بەگوێرەی ئەو پلان و بەرنامەیەی پێشوەختە کاری لەسەر کرابوە ، کە بەرنامەی گەشتێکی زستانە بوو بۆ لووتکەی شاخی کوڕەکاژاوی سەر بەناحییەی بەرزنجە کە دەروانیت بەسەر گوندەکانی( باراو  ونەرێنە، شوکێ، حاجی مامند، پاڕەزان ، دۆڵ پەموو، کانی ماران ، باساک ، دەرەمیانە ، سەرکان ، 
خۆشبەختانە تەواوی ئەندامانمان و بەشداربوان بە پێ ئەو  پلان و بەرنامەیی کە پێشوەختە دانرابوو لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا گەیشتن بە لووتکە بە بەرزی 2,225 لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لێرەدا جێگای خۆیەتی سوپاسی هاوڕێیانی گروپی شاخەوانی چیاوانی سلێمانی بكەین بە هۆی دانانەوەی لۆگۆی زانیاری لووتكەی كوڕەكاژاو  بۆ جاری دووەم، ئێمەش چەند وێنەیەكی پڕ یادگاری و جوانی لووتكە و سروشتە پڕ لە بەفرەكەیمان چركاند، كە لەئیستادا شاخی كوڕە كوڕەكاژاو  بەفرێكی باشی پێوەماوە ، پاشان دوای وەرگرتنی پشوو نان خواردنی نێوەڕۆ  بە كاتێكی زۆر كەم  لە بەر بوونی بایەكی بەهێز بەرەو خالی دەسپێكی  گەشت، گەڕاینەوە و كۆتایی بە پلان و بەرنامەی ئەمجارەی كۆمەڵەی شاخەوانی كوردستان بەسەركەوتووی و سەلامەتی  هات.

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم گەشتە، 
بۆ خۆگونجاندنە لەناو سروشت و كەشوهەوای جیاواز و کاری ھاوبەش و پێکەوەیی، بۆ پێشخستنی ڕەوتی زانستی شاخەوانییە لە کوردستاندا، كە كۆمەڵەی شاخەوانیی كوردستان ساڵانە  بە پێی وەرزە جیاوازەكان ئەم بەرنامانەجێ بەجێ دەكات