نوێنەرانی ئێرانی لە تۆڕی باڵەی بەفری ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێرام باڵە وەرزش


Mar 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تۆڕی باڵەی بەفری ئەورووپا لە بەرواری 22 تا 25ی ڕەشەمە بە میوانداری وڵاتی تورکیا بەڕێوەدەچێت و دوو تیپی ئێران بە بەشداری فیدراسیۆنی جیهانییەوە لەو پێشبڕکێیانەدا ئامادە دەبن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باڵە، تۆڕی باڵەی بەفری لە شاری ئەرزروومی وڵاتی تورکیا، لە بەرواری 22 تا 25ی ڕەشەمە بەڕێوەدەچێت و تیپەکانی باڵەی بەفری ئێران بە بەشداری فیدراسیۆنی جیهانییەوە لەو پێشبڕکێیانەدا ئامادە دەبن.

ڕێکخراوەی FIVB پاش هەماهەنگی لەگەڵ میوانداری پێشبڕکێیەکان، بەشێکیان تایبەت داوە بە تیپێک کە تا وەک ئێستا بەشداری ئەو پێشبڕکێیانەی نەکردووە و هیچ ڕێنکینگێکیان نەبووە، کە ئەو بەشە لە تۆڕی باڵەی بەفری تورکیادا تایبەت درا بە ئێران.

کەوابوو وەرزشوانانی ئێرانی لە دوو تیپی جیاوازدا بەشداری ئەو ڕووداوە وەرزشییە دەکەن، تا ئێستا 14 تیپ لە سەرانسەری جیهانەوە ئامادەبوونی بۆ بەشداری باڵەی بەفری ڕاگەیاندووە لەوانە تیمەکانی ئیتاڵی، فەڕنسە، ئۆکراین و لەهستان.

خەڵاتی 3000 یۆرۆیی بۆ  کەسانی یەکەم تا سێهەم دابین کراوە.

کەژاڵ حەمیدی