ئاماری تۆمارکردنی گوڵ لە لایەن ئێمپاپێ لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا دووقات زیاتر لە ڕۆناڵدۆ!

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەورووپا تۆپی پێ


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی پاری سان جێرمەن ڕیکوردێکی بێوێنەی لە تەمەنی 25 ساڵاندا و لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا تۆمار کردووە.

کیلییان ئێمپاپێ، ئەستێرەی پاری سان جێرمەن بە تۆمار کردنی 46 گوڵ لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا ئێستا وەکوو دووهەمین گوڵلێدەری مێژووی ئەو پێشبڕکێیانە لە تەمەنی 25 ساڵاندا دێتە ئەژمار.

تەنیا یەک ئەستێرەی یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا بوونی هەیە کەوا لە تەمەنی 25 ساڵاندا زیاتر لە ئێمپاپێ لە لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا گوڵ تۆمار بکات و ئەویش کەسێک نییە جگە لە لیونێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کە لەو تەمەنەدا 51 گۆڵی تۆمار کردبوو.

ئێمپاپێ لەگەڵ ڕێئالی مەدرید بۆ دواجار ڕێککەوتن و بڕیار وایە وەرزی هاوین بە گرێبەستێکی 5 ساڵە و بە مووچەی ساڵیانە 30 ملیۆن یۆرۆوە بڕوات بۆ برنابئو.

ماڵپەڕی تلەفوتوت نووسیویەتی: ئێمپاپێ لە تەمەنی 25 ساڵاندا 2 بەرانبەر زیاتر لە ڕۆناڵدۆ لە هەمان تەمەندا گۆڵی تۆمار کردووە، چۆنە ئوستوورەی پورتێگالی لەو تەمەنەدا تەنیا 22 گوڵی تۆمار کردبوو.

کەژاڵ حەمیدی