تەخشان و پەخشان و هەڵەخەرجی عەرەبستان بۆ ڕۆناڵدۆ، لەکیس چوو

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕۆناڵدۆ وەرزش


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەڵەخەرجی سەیر و سەمەری عەرەبستان بۆ ڕۆناڵدۆ باناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ جیهان بێ وڵام مایەوە.

تیپی نەسری عەرەبستان بە بڕی نرخی 144 ملیۆن یۆرۆ وەکوو دووهەمین تیپی بەنرخی ئاسیا بەرانبەر بە تیپی ئەلعەینی 34 ملیۆن یۆرۆیی کە نزیک بە 5 قات هەرزانترە لە نەسر، لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دوور خرایەوە و وەلاوە نرا.

نەسر پێشەنگی یانەکانی عەرەبستان لە گواستنەوەی گەورە ئەستێرەکانی تۆپی پێ، لە زستانی ڕابردوودا بە گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پڕۆژەی گەورەی بن سەلمان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکانی بەناوبانگ بۆ لیگی عەرەبستان دەستی پێکرد.

پاش گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ نزیک بە 30 یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ لە ئەورووپاوە گواسترانەوە بۆ عەرەبستان بە جورێک کە تەنانەت یانەکانی ئەورووپا ناڕەزایەتی خۆیان لەمەڕ ئەنجامی ئەو کارە ڕاگەیاند.
هەڵەخەرجی و تەخشان و پەخشانی عەرەبستان لە یەکەم هەنگاوی خویدا بۆ بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانی ئاسیا ڕووبەڕووی شکست بوویەوە.

تیپی ئەڵعەین بە ڕێنومایی هرنان کرسپۆ، لە شاری ڕیازدا نەسری تووشی شکست کرد و بەپێی زەرپی پناڵتی دووهەمین تیپی سامانداری عەرەبستان و ئاسیاشی دۆڕاند تا ئەو ڕاستییە بسەلمێنێت تەخشان و پەخشان لە وەرزشی تۆپی پێدا نابێتە هۆکاری ئەوەی کە ڕێگای گەیشتن بە پاڵەوانی نێودەوڵەتی ڕێک و ڕاست بێت.