گرووپی شاخەوانی ژیلوان گەشتێکی پیادەڕەوی ساز کرد بۆ نزیک چیای کەتووە بیچکۆلە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی ژیلوان لە کەش و هەوایەکی بەهاریدا گەشتێکی ڕێخست بۆ ناوچەی چیای کەوتووە بیچکۆلە و ئەو دەڤەرە.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ژیلوان: لە گەڵ  كۆمەڵێك خوشك و برای زۆر بەڕێز و خۆشەویست گورپەكەمان گروپی شاخەوانی ژیلوان، گەشتێكی شاخەوانی  (پیادە ڕەوی) مان ئەنجامدا  لەپشتی گوندی كانی ساردی شارباژێڕەوە لە چییای كەتووە بچكۆلە كە بەشێكە لە زنجیرە چیای كەتووە گەورە، كە زیاتر لە  ٨ كیلۆمەترمان بڕی چاومان تێر كرد لە دیمەن و جووانییەكانی سروشت و پڕ بە سییەكانمان هەوای پاكمان هەڵمژی. لە كاتژمێر  ١١ ی نیوەڕۆ تەواو كۆتایمان بە گەشتەكەمان هێنا دوای خواردنی  نانی نیوەڕۆ گەڕاینەوە بۆ خاڵی دەستپێک.