تۆپی پێ کەنار دەریای ئێران و جێگیربوون لە ڕیزی پێنجمی جیهاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لە دواین ڕیزبەندی تۆپی پێ کەنار ئاوی جیهان، تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران لەسەر پلەی پێنجمی جیهانی جێگیر بووە.

لە نوێترین ڕیزبەندی ڕاگەیندراو لە لایەن ڕێکخراوەی جیهانی تۆپی پێ کەنار زەریا، تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کەنار زەریای ئێران لە پلەی پێنجمی ئەو ڕیزبەندی جیهانییەدا جێگیر بووە.

تیپی نیشتمانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی موندیالی تۆپی پێ کەنار ئاوی ئێمارت توانیان نومایشێکی درەوشان تۆمار بکەن و پلەی سێهەمی جیهانی بە دەست بهێنن.

بەڕازیل، ئیتاڵی، پورتێگال، ڕووسیا و ئسپانیا لە ڕیزی یەکەم تا پێنجم جێگیر بوون، بەڵام ڕووسیا لەو ڕێنکینگە دوور خرایەوە.

کەژاڵ حەمیدی