حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەخەی سەر گواستنەوەی ئاسنی سکراب بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق سکراب


Mar 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە ڕایگەیاند؛ حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەخەی سەر گواستنەوەی ئاسنی کۆن (سکراب) بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت

 سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی  راگەیاند، رۆژانە ئەو بارهەڵگرانەی کە سکرابیان لەنێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەگواستەوە تووشی کێشەی زۆر دەبوون، لە بازگەکانی حکومەتی عێراقی رێگریان لێدەکردن ئاسنی کۆن بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.

ناوبراو وتیشی، بۆیە دوای ئەو بڕیارە، ئێستا بە بێ هیچ گرفتێک بارهەڵگرەکان دەتوانن هاتووچۆ بکەن و ئاسنی کۆن بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.  

کامەران کەریم