دەرکەوتنی فیناڵیستەکانی مسترز ئیندین ڤێڵزی 2024

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مسترز ئیندین


Mar 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تێنیسۆرەکانی ڕووس و ئسپانی گەیشتنە قۆناخی فیناڵ و دواینی مسترز ئیندین ڤێڵزی 2024.

دیدارەکانی قۆناخی نیوەدواینی مسترز ئیندین ڤێڵزی 2024 بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە بردنەوەی دانیل مێدۆدۆف و کارلۆس ئالکاراس بەرانبەر بە ڕکابەرەکانی خۆیان کۆتایی پێهات و ئەو دوو تێنیسۆرە ڕووس و ئسپانییە گەیشتنە بەشی فیناڵ و کۆتایی ئەو پێشبڕکێیانە.

دانیل مێدۆدۆف تێنیسۆری ژمارە 4ی جیهان لە پێشبڕکێیەکی 2کاتژمێر و 23 خولەکدا و لە قۆناخی نیوە داویندا و لە سێ سێتدا بە ئاکامی 7 بەر 6 و 7 بەر 3 و 6 بەر 2 تامی پائولی ئەمریکایی(ژمارە 17ی جیهانی) تووشی شکست کرد.

لە دیدارێکی دیکەدا کارلۆس ئالکاراس کەسی ژمارە 2ی تێنیسی جیهان بەرانبەر بە یانیک سینز کەسی ژمارە 3ی جیهان، بە ئاکامی 1 بەر 6 و 6 بەر 3 و 6 بەر 2 سەرکەفتنی بەدەست هێنا و گەیشتە بەشی فیناڵ.

پێشبڕکێ بەشی فیناڵ بەرەبەیانی سبەی لە نێوان هەرووکیاندا بەڕێوە دەچێت.

کەژاڵ حەمیدی