وەرزشوانێکی فەلەستینی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک وەردەگرێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیکواندۆکارێکی فەلەستینی توایویەتی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریس وەربگرێت.
 
عومەر ئسماعیل وەکوو یەکم وەرزشوانی فەلەستینی دێتە ئەژمار کە بەشداری پێشبڕکێیەکانی تیکواندۆ دەکات.
ئیسماعیل به هۆی بەدەست هێنانی پلەی قارەمانی لە پێشبڕکێیەکانی ئاسیایی کەوا لەشاری (تایان) و لە وڵاتی چیندا بەڕێوەچوو، توانیویەتی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024 وەربگرێت. 
 
ناوبراو لە کێشی 58ـــ کیلۆگرامدا لە ڕیزی پێنجمدا جێگیر بوو و ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی وەرگرت.
 
ناوبراو هەستی خوشحاڵی خۆی لەمەڕ بردنەوەی دەربڕی و گوتی: سوپاسی خۆم ئاراستەی فیدراسیۆنی تیکواندۆ و هەروەها ڕاهێنەرەکەم دەکەم کە پاڵپشتیان لێ کردم و هانیان دام تا هەنگاوێکی دیکە نزیک ببمەوە لە نیشانی ئۆڵۆمپیک.
 
بەدەستهێنانی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک لە لایەن (عومەر ئسماعیل)ـەوە دەبێتە هاندەری ملیۆنان فەلەستینی بە تایبەت دانیشتویانی کەرتی غەززە کەوا ڕژێمی زایۆنی دەستی بەسەریاندا ڕاگرتووە.
 
فەلەستین لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی تۆکیۆدا لە لقی وەرزشی، کێشهەڵگری و ڕاکردن و جۆدۆ و مەلەوانی بەشداری کردووە.