هەڵوەشاندنەوەی یاری نێوان تیپی ڕووسیا و پاراگوئێ بە هۆی هێرشی تیرۆریستییەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە تیرۆر ڕووسیا وەرزش داعش


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاش هێرشی تیرۆریستی شاری موسکۆ، یاری دۆستانەی تیپە نیشتمانییەکانی تۆپی پێ ڕووسیا و پاراگوئێ هەڵوەشایەوە.

بڕیار وابوو تیپە نیشتمانییەکانی تۆپی پێ ڕووسیا و پاراگوئێ، ڕۆژی دووشەممە 6ی مانگی خاکەلێوە لە دیدارێکی دوستانەدا بەرانبەر بە یەکتر یاری بکەن، بەڵام ئەو بڕیارە بە هۆی هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردووی شاری موسکۆ، هەڵوەشایەوە.
ئەو هێرشە کرایە سەر هوڵێکی کونسێرت لە پەراوێزی شاری موسکۆ و تاکوو ئێستا 60 قوربانی و 115 برینداری لێ کەوتووتەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەر دوو لایەن ڕێککەوتن کە ئەو یارییە لە کاتێکی دیکەدا بەڕێوەبچێت.
بڕیار وابوو ئەو یارییە بە میوانداری یاریگای "VTB Arena"  لە شاری موسکۆ بەڕێوەبچێت.

ڕوسیا لە ڕوژی دووهەمی خاکەلێوەی ئەوساڵ و لە هەمان یاریگا بە ئاکامی 4 بەر 0 سێربستانی تووشی شکست کردبوو.