فەڕنسە پاڵپشتی خۆی لە ئامادەنەبوونی ڕووسەکان لە دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک ڕاگەیاند

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕووسیا ئۆلۆمپیک


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ وەزیری وەرزشی فەڕنسە پاڵپشتی خۆی لە بایکۆتکردنی وەرزشوانانی ڕووس و ئامادەنەبوونیان بۆ دەسپێکانەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس ڕاگەیاند.
 
ئاملی ئودیا کاسترا، وەزیری وەرزشی فەڕنسە پاڵپشتی خۆی لەبارەی بڕیاری بایکۆەکردنی وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس بۆ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیک و هەروەها ئامادەبوونیان بۆ ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئەو ڕووداوە وەرزشییە ڕاگەیاند.
 
وەزیری وەرزشی فەڕنسە ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە، بڕیارێکی درووست و بەردەوامە و وەرزشوانانی ڕوس و بێلاڕووس نابێ بەشداری ڕێوڕەسمی پیاسەکردن لە کەنار ڕووباری (سێن) بکەن.
 
یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی هاوینی پاریس بەرواری 26ی مانگی جولای تا 11ی مانگی ئەگوستی 2024 بەڕێوەدەچێت.