خەڵاتی سەیر و سەمەرە بۆ تیپەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەورووپا جامی نەتەوەکان


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لە کاتی نزیکبوونەوەی کێبەرکێیەکانی تۆپی پێ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا(یۆرۆ 2024) خەڵاتی سەیر و سەمەری تیپەکانیش دەرکەوتووە.  هەڤدەیەمین خولی کێبەرکێیەکانی توپی پێ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بڕیارە لە مانگەکانی ژوئن و ژوئییەی ساڵی 2024 (24ی جۆزەردان تا 22 پووشپەڕ) لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.  بەو بیانووە خەڵاتی ئەو پێشبڕکێیانە دەرکەوتووە کەوا تیپی پاڵەوان بەگشتی نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ، خەڵات وەردەگرێت.  سەرکەفتن بۆ ئەو پێشبڕکێیانە بۆ هەر تیپێک نزیکەی 9.25 ملیۆن یۆرۆ خەڵاتی لەگەڵ هەیە. تیپە بەشداربووەکانی لە باتی هەر بردنەوەیەکدا 1 ملیۆن یۆرۆ خەڵات وەردەگرن و بەرانبەری لە هەر دیدارێکدا 500 هەزار یۆرۆ خەڵاتی هەیە.  سەرکەفتن بۆ کۆڕی 16 تیپی 1.5 ملیۆن یۆرۆ، یەک چوارمی دواین 2.5 ملیۆن یۆرۆ، نیوەدواین 4 ملیۆن یۆرۆ، ڕیزبەندی 5 ملیۆن یۆرۆ و گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی 8 ملیۆن یۆرۆ خەڵاتی هەیە.  کەوابوو یوفا بە گشتی نزیکەی 33 ملیۆن یۆرۆ خەڵاتی بۆ تیپە ئامادەبووەکانی ئەو تورنومێنتە دابین کردووە و داهاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئەورووپا نزیکەی 2.4 ملیارد دۆلار دەبێت.