ترس و دڵەڕاوکێ ڕۆژئاوا لەمەڕ گۆڕاندنەوەی ئۆڵۆمپیکی پاریس بۆ ئامانجێکی تیرۆریستی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش پاریس ئۆلۆمپیک


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــ ڕۆژئاوا ترسی ئەوەی لە دڵدایە کە ئۆڵۆمپیکی پاریس بگۆردرێتەو بۆ ئامانجێکی تیرۆریستی.

بەپێی ڕاپۆرتی نیویورک تایمز، کارناسانی زانیاری ڕۆژئاوا، پاش هێرشی تیرۆریستی بۆسەر تەلاری شاری کروکوس لە پەراوێزی شاری موسکۆدا، نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەبەر ئەوەی کە ئەگەری هەیە ئامانجی دیکەی تیرۆریسگەل یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس(فەڕنسە) بێت.

پلەداریکی باڵای ڕۆژئاوا لەم بارەوە ڕایگەیاندووە: نیگەرانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکم لەبەر ئەوەی دەتوانێ بە ئاسانی ببێتە ئامانجی سەرەکی تیرۆریستی و هۆکاری جۆراوجۆر بوونی هەیە کە دەتوانێت هاندەری تیرۆریستەکان بێت بۆ هێرش کردنەسەر یارییەکانی ئۆڵۆمپیک.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس، بەرواری 26ی جولای تا 11ی ئەگۆستی 2024(5 تا 21ی خەرمانانی 1403) بەڕێوەدەچێت.