سەرکەفتنی تیپی هوکی لەسەر سەهۆڵی خانمانی ئێران بەرانبەر بە تیپی قیرقیزستان

(0) / / ورزش / زایەڵە سەهۆڵ هۆکی


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی هۆکی لەسەر سەهۆڵی خانمانی ئێران، بەرانبەر بە تیپی قرقیزستان سەرکەفتنی بەدەست هێنا.

خانمە وەرزشوانانی ئێرانی بە پێشکەش کردنی نومایشێکی بێوێنە بەرانبەر بە ئێمارات توانیان بە ئاکامی 16 بەر 0 ڕکابەری خۆیان تووشی شکست بکەن و لە دووهەمین دیداریشدا ببن بە براوەی یاری لەگەڵ قێرقیزستان.

خانمە وەرزشوانانی ئێرانی بە پێشکەش کردنی یارییەکی جوان و بێوێنە توانیان 6 بەر 0 تیپی خانمانی قرقیزستان تووشی شکست بکەن.

لە کۆتایی یارییەکەدا خاتوو ئارەزوو ئیزەدی، گوڵپارێزی تیپی نیشتمانی ئێران، وەکوو باشترین یاریزانی گۆڕەپانی یاری هەڵبژێردرا.

خانمە وەرزشوانانی ئێرانی ڕۆژی هەینی کاتژمێر 17:30 لەگەڵ هێند کێبەرکێ ئەدەن.