وەزیرێکی هەرێم زانیاری نوێ لەسەر وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم مووچە


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ‎ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و ئەگەر فریانەكەوت ئەوا  بەدڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش دەكرێت.

‎ڕاشیگەیاند،وەزارەتی دارایی ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت و سەرۆك وەزیران داواشی كرد، ئامادەكاری بكەن بۆ لیستی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ.

‎جەختیشی كردەوە” بۆ مووچەی مانگی 3 پەیوەستە بە ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە و وەزیری دارایی وتی” كە تەواوی لیستەكان نێردراون بۆ بەغدا و هیچ كێشەیەك نەماوە.

کامەران کەریم