لە سلێمانی رێكاری نوێی بۆ رێگریكردن له دروستبونی روداوی نه‌خوازراو ده‌گیرێته‌به‌ر
(0) /
زایەڵە ـ لە سلێمانی رێكاری نوێی بۆ رێگریكردن له دروستبونی روداوی نه‌خوازراو ده‌گیرێته‌به‌ر
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌تی رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی له دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كاندا، قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان راده‌سپێرێت له پابه‌ندبونی شوێنه‌كان دڵنیاببنه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو له دوكان و بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بونی لیژنه‌كانی باڵا، سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان، سیته‌می غاز و هاتوچۆی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له دوكانداره‌كانی بازاڕی شار كۆبویه‌وه.
رائیدی مافناس، رێكان جه‌مال، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارستانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، به‌هه‌وڵ و ماندوبونی لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگری شاریستانی و كاره‌با، به‌شێكی زۆری كێشه و كه‌موكورتییه‌كانی كه له (75% بۆ 80%) زیاتره مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كه‌موكورتی و مه‌ترسییه‌كانی كێبڵ و كاره‌با له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی چاره‌سه‌ركراوه.
وتیشی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی كه ماوه‌ته‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلسی رێكاری و به‌شی زیاده‌رۆیی شاروانی و لایه‌نه په‌یو‌ه‌ندیداره‌كانی دیكه، رێكاری نوێ ده‌گیرێته‌به‌ر كە ئه‌وەش له‌پێناوی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانه.
رائید رێكان جه‌مال، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی شوێنه‌كان و بۆ رێگریكردن له هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچونی ئه‌و كه‌موكورتیانه له‌بازاڕه‌كاندا هه‌یه، پێكهێنراوه، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له نوێنه‌ری له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، پۆلیسی رێكاری، به‌رگری شارستانی، هاتوچۆ و ئاسایشی سلێمانی، پێكهاتون.
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارستانی، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، به‌تایبه‌تی خاوه‌ن دوكانه‌كان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی و سه‌لامه‌تی كاركردن له‌شوێنه‌كانتان بن، ئه‌وه‌ش بۆ رێگری كردن له رودانی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: