ئومێد خۆشناو: دواتر هۆکاری ئاگرەکەی بەردەوم بازاڕی نیشتمان ڕادەگەیەنین

(0) / / کردستان / زایەڵە ئومێد خۆشناو کوردستان هەولێر ئاگرکەوتنەوە


Apr 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتیمان دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی ڕادەگەێندرێت.
 
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگر لە چەند كەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕی نیشتیمان كەوتەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەلێر، لە شوێنی ڕووداوەکە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و ڕایگەیاند: “لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەداخەوە ئێوەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن واتان بڵاو کردەوە کە بازاڕی نیشتیمان سووتاوە، کەچی ئێستا خۆتان دەیبینن، کە چەند کەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕەکە سووتاوە”.
 
وتیشی: “لە چرکەساتی یەکەمی کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە ماوەیەكی كەم توانیان بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێكی گیانی ئاگرەكە لە زوترین کاتدا كۆنتڕۆلی بكەن”.
 
ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی لەلایەن بەرگری شارستانی ڕادەگەێندرێت”.