بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی چالاکییەکی بەپێ رۆیشتن لە پارکی ئازادی بۆ کارمەندانی ساز دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان سلێمانی وەرزش تەندروستی


Apr 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی چالاکییەکی بەپێ رۆیشتن لە پارکی ئازادی سلێمانی بۆ کارمەندانی تەندروستی سازبکات.
 
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە كاتژمێر 9:00 ی بەیانی بە بەشداریی ستافەكانی ناوەندی تەندروستیی چالاكییەكی رۆیشتن بەپێ لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی رێکدەخەین بەئامانجی ئەوەی هەمووان بەشداربن لە جووڵە و وەرزش تاوەكو تەندروستیان باش بێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چالاكیە بڕیار بوو بەبۆنەی رۆژی جیهانیی تەندروستی لە 7ی نیسان رێكبخرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یادەكە كەوتە مانگی رەمەزان، چالاكییەکە دواخرا بۆ 25 ی نیسان.
 
هەموو ستافی ناوەندە تەندروستییەكان دەتوانن بەشداربن لەم چالاكیەدا بەهۆی ئەوەی هەموو چالاكیەكی جووڵە و وەرزش راستەوخۆ كاریگەریی دەبێت لەسەر تەندروستی تاك و كۆمەڵ.
 
کامەران کەریم