گەشتێکی تایبەتی تیپی شاخەوانی چەرموو بۆ سەر دوو لووتکە لە یەک ڕۆژدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش چەرموو شاخەوانی کوردستان


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی شاخەوانی چەرموو گەشتێکی تایبەتی ڕێکخست بۆسەر دوو لووتکە،  لووتکەی چیای ئاسنگەران و لووتکەی دابان سنووری دۆڵی جافایەتی لە یەک ڕۆژدا.
 
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرمۆ: بەرواری  ٢٥-٤-٢٠٢٤ تیمێکی تایبەتی گرووپی شاخەوانی چەرموو بەڕێبەری شاخەوانی بەتوانایی قەزایی چەمچەماڵ بەڕێز کاک شەماڵ جەلال توانی بگاتە لووتکەی شاخی ئاسنگەران لە سنوری دۆڵی جافایەتی  و لووتکەی شاخی دابان لەنزیک گوندی سەرگەڵوو کە شاخی ئاسنگەران ١٨٦٠مەتر بەرزە لەئاستی دەریاوە و  لووتکە شاخی دابانیش ١٥٧٠مەتر بەرزەلەئاستی ڕووی دەریا  سوپاس بۆخوا کە توانیمان بگەینە هەردوو لووتکەکە پاشان بەسەلامەت گەڕاینەوە.