داخوازی ئۆکراین لەمەڕ وەلاوەنرانی بەلەمسوارانی ڕووسی بۆ ئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بەلەمسوار ئۆڵۆمپیک ئۆکراین


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئۆکراین خوازیاری ئەوەیە کە وەرزشوانانی بەلەمسواری ڕووس و بێلاڕووس بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024 نەکەن.

لێژنەی نێودەوڵەتی و وەزارەتی وەرزشی ئۆکراین داخوازی بایکۆتی بەلەمسوارانی ڕووس و بێلاڕووسیان کردووە بۆ پێشبڕکێیەکانی سەرەتایی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس.

نامەی ئەو داخوازییە ڕادەستی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC) و فیدراسیۆنی جیهانی بەلەمسواری کرا.

پێشتر دەرکەوتبوو کە 13 بەلەمسواری ڕووسی بەشداری پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک دەکەن، پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردن بەرواری 8 تا 9ی مانگی ئایار لە وڵاتی مەجارستاندا بەڕێوەدەچێت و ئەمەجارە دواین دەرفەتەبۆ وەرزشوانانی ڕووسی کە ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک وەربگرن.

کەژاڵ حەمیدی