دووهەمین پاڵەوانێتی تیپی باڵەی کەنارئاوی تەمەن خوار 19 ساڵی ئێران لە ئاسیادا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باڵە


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باڵەی کەنارئاوی تەمەن خوار 19ساڵی ئێران تیپی لوبنانی تووشی شکست کرد و پلەی پاڵەوانێتی قۆڕنەی ئاسیای بەدەست هێنا.

بەگوێرەی ژاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران، پێشبڕکێیەکانی باڵەی کەنارئاوی تەمەن خوار 19 ساڵی ئاسیا، بە ئامادەبوونی 32 تیپ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 12ی مانگی گوڵان دەستیپێکرد و ڕۆژی 16 مانگی گوڵانی بە قارەمانی تیپی ئێرانەوە کۆتایی پێهات. 

لە دیداری فیناڵی ئەو کێبەرکێیانەدا کەوا لە شاری (ڕوویئێت)ی وڵاتی تایلەند بەڕێوەچوو تیپی نیشتمانی باڵەی کەنارئاوی ئێران لەگەڵ تیپی لوبنان ڕووبەڕوو بوویەوە و بوێرانە تیپی ڕکابەری تووشی شکست کرد و بوو بە پاڵەوانی قۆڕنەی ئاسیا.

تیپی نیشتمانی ئێران پێش لە قۆناخی فێناڵ تیپەکانی هۆنگ هۆنگ، نیوزلەند، ئوسترالیای تووشی شکست کردبوو.

کەژاڵ حەمیدی