نەبەزترین تیپەکانی مێژووی تۆپی پێ ئەورووپا کامانەن؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستاب ئەورووپا


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی لورکۆزۆن گەیشتە ڕیکۆردی 59 ساڵەی بێنفیکا لە مێژووی تۆپی پێ ئەورووپا.

لۆرکۆزن بە سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی ئینتراختی فڕانکفۆرت هەژماری یاری بێ دۆڕانی خۆی بۆ 48 بەرز کردەوە تا لەگەڵ تیپی بێنفیکا پاش 59 ساڵ وەکوو نەبەزترین تیپی تۆپی پێ ئەورووپا نێوی لێ ببرێت.

گەر بێتو لە یاری گەڕانەوەدا و لە بەشی نیوە دواینی لیگی ئەورووپا، تیپی لۆرکۆزۆن بەرانبەر بە تیپی ڕۆم یارییەکە بباتەوە، ئەمجارە تەنها خۆی وەکوو نەبەزترین تیپی مێژووی تۆپی پێ ئەورووپا تا هەتا هەتایە دەمێنێتەوە.

نەبەزترین تیپەکانی مێژووی تۆپی پێ ئەورووپا بەم شێوازەیە:

لورکۆزۆن:  48 یاری 
بێنفیکا: 48 یاری 
دینامۆ زاگرب کرواتی: 45 یاری
ڕیکا کرواتی :45 یاری
ڕنجێرزی ئسکاتلەند: 44 یاری
یۆڤێنتووس: 43 یاری
میلان: 42 یاری
ئاژاکس:42 یاری

کەژاڵ حەمیدی