ئەردۆغان: لە هەولێر پرس و ڕاوێژێکی یەکجار گرنگ، ئەرێنی و دڵسۆزانەمان هەبوو

(0) / / ترکیه / زایەڵە ئەردۆغان تورکیا هەولێر کوردستان


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە گرنگی ئەنجام و ناوەڕۆکی پەیامەکانی سەردانەکەی بۆ عێراق کرد کە بە یاوەری شاندێکی بەرفراوان لە بەرپرسان دوای ١٣ ساڵ بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامی دا.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای تەواوبوونی کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی کرد.

سەرکۆماری تورکیا وێڕای ئاماژەدان بە سەردانەکەیان بۆ عێراق و گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆکی کۆماری عێراق و سەرۆکوەزیران لە بوارەکانی ئاسایش، گواستنەوە، وزە، ئاو و زۆر بابەتی دیکە، باسی لەوە کرد کە ٢٧ لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتە واژوو کراوە.
لەبارەی قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە داهاتووی ناوچەکە بەندە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە، خواستیان لەسەر ئەوە هەیە کە ئاستی قەبارەی ساڵانەی بازرگانی نێوان دوو وڵات لە ٢٠ ملیار دۆلارەوە بەرزتر بێت.

ئەردۆغان، دانپێدانانی عێراق بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو لە وڵاتەکەیان بە هەنگاوێکی گرنگ لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناو هێناو و گوتی: "چاوەڕوانییەکانی خۆمان بۆ داننان بە تیرۆریست دانانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە نیشان دا. لەگەڵ برایانی تورکمانیشمان کۆبوویەوە و جەختمان لەسەر پاڵپشتیکردنیان کردەوە. دوای سەردانەکەمان بۆ بەغدا، سەردانی هەولێر و پرس و ڕاوێژەکانمان بایەخێکی یەکجار گرنگ، ئەرێنی و دڵسۆزانەی هەبووە. سوپاسی هەموو برایانی عێراقیم دەکەم لەو پێشوازییەی لە من و شاندەکەیان کردم".

سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشدا کە داعش و پەکەکە بە بێ هیچ جیاوازییەک ئەوەندەی بۆ تورکیا کێشەن، هەر ئەوەندەش بۆ عێراق گەورەترین سەرچاوەکانی هەڕەشەن و جەختیشی لەوە کردەوە کە گەشەسەندنی ناوچەکە لە ڕووی ئابوورییەوە و هەروەها ئاسایش و سەقامگیرییەکی لە ڕووی سیاسییەوە، بەندە بەوەی کە هەرەشەی تیرۆر لە ناوچەکە نەمێنێت.

سەرکۆمار ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوە کە سوورن لەسەر ڕیشەکێشکردنی تیرۆر لە باکووری عێراق، گوتی: "لە سووریا کە هاوپەیمانەکانمان پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون، ئیشە نیوە کارەکەمان لە دەرفەتێکدا کە کات و ساتی هات بە دڵنیاییەوە تەواو دەکەین. دەمەوێ ئەوە بزانن. هەتا ئەو کاتەی کە پەکەکە لە عێراق و سووریا هەبێت، هەست بە ئاسایش ناکەین. لە هەر دەرفەتێکدا تیرۆریستان لە قەندیل و سووریا هەوڵی تێکدانی وڵاتەکەمان و دەستوەردان لە سیاسەت دەدەن و گوشار دەخەنە سەر هاووڵاتیانمان. هیچ دەوڵەتێک چاوپۆشی لە هەڕەشەی وا ناکات. لە ماوەی داهاتوودا گورزی پێویستیش لە سووریا و عێراق لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەوەشێنین کە توانای مانۆڕ لێدانمان لێ سەندووە. هەموو هەوڵی خۆمان وەگەڕ دەخەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا نەوەکانمان لە ناوچەیەک بژین لە تیرۆریستی تێدا نەمێنێت. لە ماوەیەکی زەمەنی کورتدا دەرئەنجامی سەردانەکەمان بۆ عێراق لەسەر ئاستێکی بەرفراوان دەبینین".