دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئەمریکا دادگاى فیدراڵی


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سه‌باره‌ت به‌ مانەوە یان كشانه‌وه‌ى هێزەکانى ئەمریکا له‌ عێراق، له‌ دانیشتنى ئەمڕۆیدا دادگاى فیدراڵیى، تاوتوێى ئه‌و پرسه‌ ده‌كات.

 بەپێى خشتەی دانیشتنەکانى، بڕیارە دادگای فیدراڵیی، ئەمڕۆ  تاوتوێی سکاڵاى تایبەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکات.

مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق سکاڵاکه‌ى  تۆمارکردووه‌  و تێیدا داوا دەکات "دادگاکە بڕیارێکی پێشووی حکومەتی عێراق تایبەت بە رێگەپێدان بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەڵبوەشێنێتەوە.

کامەران کەریم