جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆزایەڵە لێکیدایەوە؛ سەرنجێک لەسەر %80 دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە
(0) /
زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بە پێی داتاکان ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە کە تەمەنیان لە ٣٩ ساڵ و کەمترە %79,36 ) ئەوە هەلێکی گەورەیە ئەگەر گرنگی پێبدرێت و بزانرێت چۆن سوودی لێوەربگیرێت، بەپێچەوانەوە ئەو ڕێژە زۆرە لە توانا دەبێتە مەترسی ئەگەر نەخوێنرێتەوە و وەک ئێستا بەردەوام بێت لە نەبوونی هەلی کار و بوونی بۆشاییەکی زۆر و بە هەدەردانی کات و نەبوونی دەرفەت بۆ وەگەڕخستنی تواناکان و سەرقاڵ کردنیان بە کێشە جۆراوجۆرەکان، بە پێی ئەم داتا ، کەمتر لە ڕێژەی %20 ی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە بە واقع ئاگاداری تاوانی کیمیاباران و ستەمەکانی ڕژێمی بەعس بوون ، بەڵام ( ئەو ڕێژەی تر کە لە 80% ) یە ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچوو ئەنجام دراوە بەشێکی بێ ئاگان و بەشی زۆری کەمێک بەئاگا و شارەزان ئەویش لەڕێگەی کەسوکار و خوێندنەوە وراگەیاندنەکان....هتد .
وتیشی، لەلایەکی تر نزیکەی لە %80 ی دانیشتوان تەمەنیان لەو ئاستەدایە کە لە ئیدارەی حکومەتی هەرێمدا ژیاون ئاگادارن ، بەڵام زانیارییەکی کەم ئەویش بەگێڕانەوە و ڕاگەیاندنەکان. و خوێندنەوە... ئاگاداری ئیدارەدانی ڕژێمی بەعسی لەناوچوون لەم ناوچەیەدا.دوو خاڵ جێگای سەرنجە یەکەم بەمەبەست یان بێ مەبەست کار لەسەر کاڵ کردنەوە و بچووک کردنەوە و لەبیر بردنەوەی ئەو تاوانانە دەکرێت لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئەم پارێزگایە بووەتەوە ، پێویستە کار لەسەر پێچەوانەکەی بکرێت و یادەکان بە دووربن لە ئەجێندای حیزبی و ئایدۆلۆجی ،دووەم بەلای کەم (زیاد لە %80 ی) دانیشتوان ئەگەر نەڵێین لە %100 چاوەڕێی ئایندەیەکی جیاوازتر و گەشەکردوو و پێشکەوتوو دەکەن و تەنها خیتابی سۆزداری و ئایدیۆلۆجی و نەتەوایەتی وباسکردنی تاوانەکانی رابردوو بەس نییە ، بەڵکو پێویستی بە خوێندنەوەیان هەیە و پێویستە بە پلان و تۆژینەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان بکرێت دوور لە جۆرەکانی موزایەدە،بەکورتی پێویستە ڕابردوو لەیاد نەکەین لەهەمان کاتدا لە ڕابردوودا نەچەقین چاومان لە ئایندە بێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: