حکومەتی عێراق لەبارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بڕیارید

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق گەنم کوردستان


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حەیدەر نورى گەرعاوى، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى دانەوێڵە، لە وەزارەتى بازرگانى عێراق ڕایگەیاند، وەرزى کڕینەوەی دانەوێڵە لە 12 پارێزگا بەردەوامە و شەش پارێزگاى دیکەش بۆ کڕینەوەی دانەوێڵە ئامادەن.
ئەو بەڕێوەبەرە دەشڵێت ، لە 11ی نیسانەوە تاوەکو کۆتایى ئەو مانگە، 570 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکانى موسەنا و بەسرە و زیقار وەرگیراوە، کوالیتى گەنمەکەش گونجاوە بۆ نان و پێویست ناکات گەنمى دیکەى تێکەڵبکرێت، لە نۆ پارێزگاى باشوور بە ڕێژەى 85% وەکو بەشە ئارد دابەشدەکرێت.
لەبارەی وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستانیش ڕایگەیاند، لیژنەیەکى تایبەتمەند بە سەرۆکایەتى وەزیرى کشتوکاڵ و ژمارەیەک وەزارەتى پەیوەندیدار پێکهێنراوە و ئەرکەکەى بریتییە لە خەمڵاندنى بڕى ئەو گەنمەى لە هەرێمى کوردستان وەردەگیرێت، جەختییکردەوە كە بەهۆى سەرماوە دروێنەى دانەوێڵە لە هەرێمى کوردستان 25 ڕۆژ دوادەکەوێت، بارانبارینى ئەم دواییەش کاریگەرى لەسەر گەنمى نەدوراوە نەبووە.

کامەران کەریم