دەرگای سایلۆی کەرکوک دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سایلۆ گەنم کەرکوک


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەرگای سایلۆی کەرکوک دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت لەجوتیاران.
سبەی هەینی 10ی ئایاری 2024 دەرگای سایلۆی کەرکوک دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ و بە بڕیاری حکومەتی عێراق هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت لەجوتیاران.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای کەرکوک لەلایان سوپای عێراقەوە ڕێگریی دەکرێت لەجوتیارانی کورد دڕوێنەی بەرهەمی گەنمەکانیان بکەن.
کامەران کەریم