هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان قەدەغەدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان هەڵەبجە


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارەی سبەینێ هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان قەدەغەدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، سبەینێ هەینی لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگر لەو رێگایانەی سەیرانگایان لەسەرە قەدەغەیە.
هاتوچۆی دەربەندیخان دەشڵێت، بڕیارەکە بەمەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیارانە، مەفرەزەی زاڵگەکانمان دەست بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا دەگرن کە پابەندی بڕیارەکە نابن.
ئاشكراشیدەكات، شاڕێی کەلار-سلێمانی  کراوە دەبێت بەڕووی بارهەڵگرەکاندا.
هەروەها لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەدا هاتووە، سبەینێ هەینی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لـە سەیرانگا و شەقام و شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەیە.
کامەران کەریم