نووسراوێك بۆ تەرخانكردنی شایستەی دارایی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی كرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان دارایی وانەبێژ


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە وەزارەتی داراییەوە نووسراوێك بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی كرا، بۆ تەرخانكردنی شایستەی دارایی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 7ی5ی2024، بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ نێردراوە و كۆپییەكی دەست زایەڵە كەوتووە، بۆ مووچەی سەدان وانەبێژ داوای تەرخانكردنی پارە كراوە.

بەپێی نووسراوەكە، دوای تەرخانكردنی ملیارێك و 189 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ شایستەی دارایی وانەێژانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان كراوە.
بەپێی نووسراوەكە، ژماری ئەو وانەبێژانە هەزار و 982 وانەبێژە.

هەروەها لەگەڵ نووسراوەكەدا لیستی ناوی ئەو وانەبێژانە، كە 23 لیستە بۆ مووچەی مانگەكانی (2 و 3 و 4)ی ساڵی 2024، بە تەواوی وردەكاریی نێردراوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند،ئەو وانەبێژانە تاوەكوو ئێستا لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەیان پێ دەدرێت و داوا كراوە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، كە مانگانە داراییان بۆ تەرخان بكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا، ئەو وانەبێژانە دۆسییەكەیان جیاوازە لە مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
کامەران کەریم