سەبارەت بە مووچە، جارێكی دیكە وەفدی هەرێم دەچێتە بەغداد

(0) / / کردستان / مووچه کوردستان هەولێر بەغدا


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێم لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆ بەردوامدەبین و، دڵنیاین دەتوانین کێشەی مووچە چارەسەربکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی تەکنیکی سەردانی بەغداد دەکات.

ئەوەش لەكاتێكدایە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەكی مانگی ئایار، هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی نیسان (4)یان وەرنەگرتووە.

کامەران کەریم