بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بڕیاری نوێ دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان مووچه


May 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی شارەوانی، بە مەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانیی هەرێم رایگەیاند، پێویستە رێكارەكان خێراتربكرێن بە مەبەستی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوەكو هەفتەی داهاتوو دەبێت سەرجەم شارەوانییەكان راپۆرتێكی تەواو و تێروتەسەل ئامادەبكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشەدا دیاریبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەی وەزارەت، ساسان عەونی لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە، ئەگەر زەوی لە سنووری ماستەرپلاندا بەردەست نەبوو، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەندببن، دەبێت ماستەرپلانی شارەوانییەكان فراوان بكەن و زەوی دابینبكەن.

کامەران کەریم