هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات و هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سەلام حاجی خدر سلێمانی


May 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك كراوە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چواری ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.

سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەپێی ئەو میكانیزمەی لە بەغداد دانراوە گەنم وەردەگیرێت و دەكرێتە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت كە لە ئێستادا دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی سێ كۆتاییهاتووە و هاوشێوەی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش بەشە ئاردی مانگی سێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی جەختیكردەوە و وتیشی، هەموو ئامادەكارییەك كراوە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چواری ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.

کامەران کەریم