پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە؛ پرۆسەی بەکرێدانی حکومەت بە کۆمپانیاکان بەردەوامە

(0) / / گفتگو / زایەڵە دابان محەمەد حکومەت شارەوانی خۆڵ و خاشاک


Jan 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، پرۆسەی بەکرێدانی حکومەت بە کۆمپانیاکان بەردەوامە، واتە  حزب لە ڕێگەی چەندکۆمپانیایەکەوە، حکومەت بە کرێ دەگرێتەوە .

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،  وەزارەتی شارەوانی یەکێکە لە پڕداھاتترین وەزارەتەکانی حکومەت، نوسینی وەسڵی موڵکەکانی خۆشی داوە بە کۆمپانیا، ئەوە ڕسوماتی خزمەتگوزاری خۆڵ و تابلۆ و پیشە و ئاو .

وتیشی،  بابوەستێت  ئەم شاباشکردنەی پارەی وەزارەت ئەم کارەساتانەی لێدەکەوێتەوە. دوکاندارێک، دوکانەکەی چۆڵە و لەبەر بێ بازاڕی ماوەیەکی زۆرە، دایخستوە، ٣٧٥ ھەزار دینار، پارەی خۆڵ و خاشاکی بۆ ھاتوەتەوە بە کورتی  کابرا دەستی لە دووکانەکەی ھەڵگرتوە، کۆمپانیا و حکومەت دەستی لێھەڵناگرن.

ڕونیشیکردەوە، ئەم پارەیە نایاساییە، ڕێککەوتنێکی چەند کەس و کۆمپانیایەکن کە ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نیە، پێویستە حکومەتی ھەرێم ئەم جۆرە گرێبەستانە ھەڵوەشێنێتەوە، ئەگەرنا دەبێت خەڵک ئەم پارەیە نەدات، لە کاتی بونی ھەرسکاڵایەکیش ئێمە چاودێر دەبین و لەبەرژەوەندی خەلک دەبێت.

سازدانی - کامەران کەریم