تۆمەتبارێک لە دهۆک بە تۆمەتی دزینی 60 هەزار دۆلار دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دهۆک دز دۆلار


Feb 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەستگیرکردنی کارمەندی کۆمپانیایەکی راگەیاند بە تۆمەتى دزینى بڕى 60 هەزار دۆلار لەو کۆمپانیایە

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: "تۆمەتبارێکیان دەستگیکردووە کە بڕی 60 هەزار دۆلاری لەو کۆمپانیایە دزیوە کە کاری لێکردووە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو کەسە جێگەى متمانەى زۆرى خاوەنى کۆمپانیاکە بووە و شوقەیەکیشى پێداوە بۆ مانەوەى، بەڵام ئەو دزی لە کۆمپانیاکە کردووە".

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک باسی لەوەشکردووە: "تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".