بەهۆی خۆڵبارینەوە لە سلێمانی 90 کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە

(0) / / کردستان / سلێمانی خۆڵبارین نەخۆشخانە


Apr 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی نزیكهی 90 کەس سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی  ڕایگەیاند " لەگەڵ هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین نزیکەی 90 کەس سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە." 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی ئەو هاوڵاتییانە سەردانی هەردوو فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار و نه خۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمد رەشید تایبەت بەمنداڵان کردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆکراوە"