نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو شاری هەولێردا هەڵگیرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر خۆڵ خاشاک


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە دووەم ڕۆژی جەژندا تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا لەلایەن تیمەكانی شارەوانی وبەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری وژینگەپارێزیی هەولێر لە پرۆسەكدا كە زیاتر لە هەزار کرێکار و ٦۰۰ ئامێرەكانی شارەوانی تێیدا بەشداربوون، نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو شاری هەولێر هەڵگیرایەوە.

بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران و سەردانیكەرانی هاووڵاتییانی كوردستان بۆ بازاڕ و پارك و شوێنە گشتییەكانی هەولێر، خۆڵ و خاشاكێكی زۆركۆبووەوە، بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شارەكە و پاكڕاگرتنی شارەكە، ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی جەژندا پرۆسەیەكی فراوانی خاوێنكردنەوە لەنێو شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر گوتی،  لە دووەم ڕۆژی جەژندا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی زیاتر لە هەزار كرێكاری شارەوانی و ژینگەپارێز و ٦۰۰ ئامێری شارەوانییەوە، نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو شاری هەولێردا كۆكرایەوە و پرۆسەی خاوێنكردنەوەش لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم