كاریگەرییەكانی شەپۆلی خۆڵبارین لە هەرێم بەردەوامدەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆڵبارین هەرێم کوردستان


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ كاریگەرییەكانی شەپۆلی خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و لەگەڵ ئەگەری تاوەباران لە چەند ناوچەیەكدا بە تایبەت سنووری ناوچە شاخاوییەكان.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران و بوونی تۆز و خۆڵ لە كات و شوێنە جیاوازەكان.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران، لە ناوچە شاخاوییەكان و ئەگەری تاوەباران دەبێت، تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن بەردەوامدەبێت.