ڕۆمانی "پیاوەكان بە خەونیش نەگەڕانەوە" بڵاوکریەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ڕۆمان پیاوەكان خەون مەحموود نەجمەدین


Feb 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆمانی پیاوەكان بە خەونیش نەگەڕانەوە لە نووسینی چیرۆكنووس و ڕۆماننووس مەحموود نەجمەدین لە لایەن وەشانخانەی مادیار بڵاوکرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نووسەر سەبارەت بەم ڕۆمانە لە پەیجی تایبەتی لە ئنستاگرام، نووسی: ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە چیرۆكی دابڕان و لەیەكترازانی مرۆڤی كوردە. چیرۆكی ئەو ژنانەیە كە لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی پیاوەكاندا ژیان دەگوزەرێنن.
زیاتر هاتووە: چیرۆكی سەرەكی ڕۆمانەكە بەسەرهاتی كچێكە بە ناوی شكۆفە لە كیماباران كردنی هەڵەبجەدا لەگەڵ خێزانەكەی ئاوارەی ئێران دەبن. شكۆفە لە هەڵەبجەوە شار بەشار دەڕوات تاوەكوو دەگاتە تاران و لەماڵێكدا دەگیرسێتەوە كە پڕە لەحیكایەت. حیكایەتی كچانی عاشق.  لە هەندێك وێستگەدا ڕۆمانەكە چیرۆكی دابڕانی باپیرە ئەشرەفە لەسەرەتای سەدەی بیست. بەگشتی ئەم ڕۆمانە چیرۆكی سەرهەڵگرتن و دابڕان و ئەوینە. چیرۆكی ون كردن و لەدەست دانی شوناسە. ئەو پاڵەوانانەی كە شوناسی خۆیان لەدەست دەدەن بەهۆی ستەمكار و زوڵم و زۆری دوژمنێكی كەللە قەوی و ستەمكارەوە. شكۆفە نەوەی سەردەمێكە كە كورد تێیدا توێنراوەتەوە و هەوڵی سڕینەوەی دراوە لە لایەن دەوڵەتی عیراقی سەردەمی بەعسەوە. كچێكی هەڵەبجەیی بەدوای شوناسی خۆیدا دەگەڕێت. لە تارانەوە وەكوو غەوارەیەك بۆ خێزانەكەی دەگەڕێ.
لە کۆتاییدا هاتووە: ئەم ڕۆمانە بە تەكنیكێكی تایبەت و بە كوردییەكی ڕەوان و سەر بە ئیدیۆم نووسراوە. قەبارەیەكی مامناوەندی هەیە.

ئەم ڕۆمانە ساڵی 2018 لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە ئەم چاپەی لە وەشانخانەی مادیار لە کوردستانی ئێرانە.
کۆتایی/.