ئایا دوای ڕۆژووشکاندن خواردنەوەی چا زیانی هەیە؟

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە چا


Apr 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - چا یه‌کێک له‌ خواردنه‌وە زۆر گرنگ و به‌ربڵاوه‌کانه‌، له‌ ڕووی پزیشکیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ سه‌لمێندراوه‌، کە چا چه‌ندان سوودی گرنگی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ و له‌ چه‌ندین نه‌خۆشیش دەتپارێزێت.

له‌ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ندین کاتژمێر له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ خۆمان ده‌پارێزین، هه‌ندێک که‌س به‌ هۆی ئالووده‌بوونیان به‌ خواردنەوەی چاوه‌، ناتوانن پاش شکاندنی ڕۆژوو چا نه‌خۆنه‌وه‌، به‌ڵام خێرا خواردنه‌وه‌ی چا پاش ڕۆژوو شکاندن زیانی هه‌یه‌.
چا خواردنه‌وه‌ ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژوو شکاندن زیانی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی زیاتر ماندووبوون، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ چا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵمژینی ڕێژه‌ی ئاسن له‌ له‌شدا، بۆیه‌ پێویسته‌ یه‌ک کاتژمێر دوای ڕۆژووشکاندن چا بخۆنه‌وه‌ و دوور بکه‌نه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی، ئه‌گه‌ر هاتوو زۆر حه‌زتان لێی بوو، ئه‌و شیرینیانه‌ی بخۆن که به‌ شیر دروست کراوه‌ و سووکه‌ له‌ سه‌ر گه‌ده‌ و زیانی بۆ ته‌ندرووستی نییه‌.