هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرابوو

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، پێدەچێت تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە بەغداد پارەكە رەوانەی ھەرێم بكات.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدابەزایەڵەی  راگەیاند، بەھۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی هەبووە لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران بەهۆیەوە وردبینی له لیستی مووچە دواكەتووە.
راشیگەیاند، پێدەچێت تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی ھەرێم بخاتە سەر ھەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.
کامەران کەریم