دۆمەڵانی کوردستان یەکێک لە گرانترین و بەسوودترین خواردنەکانی جیهان

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە دۆمەڵان خواردنەکان


May 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ دۆمەڵان جۆرێکە لە قارچکێکی ناوازە و گران کە زیاتر لە 15 جۆر پرۆتین و ڤیتامینی لەخۆ گرتووە. لە دومەڵاندا هیچ جۆرە دەستکارییەکی جنتیکی نەکراوە و هیچ چەشنە پەینێکی کیمیایی بەکار نابرێ، بۆیە یەکێکە لە گرانترین خواردن و دەرمانەکانی جیهان.

مرۆڤ زۆر هەوڵی داوە دومەڵان لەڕێی کشتوکاڵەوە زیاد بکرێ، بەڵام بێ ئەنجام بووە و هیچ دومەڵانێکی دەستکرد، ساز نەکراوە.

دومەڵان شێوەی لە پەتاتە دەچێ، قەبارەی لە هەندی لە گوێزێکەوە بۆ پرتەقاڵێک دەگۆڕێ و زیاتر لەگەڵ رەگی گژوگیا و درەخت بەتایبەت دەوەن و بەڕوو دەڕوێ . دومەڵانی سپی لە ساڵی 2009 لە ئەمەریکا کیلۆی بە 10200دۆلار فرۆشراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە زانستییەکانیش. ئانتی بایۆتیک و ئانتی ئۆکسیدانی ناو دومەڵان سوودی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و جگەر هەیە.

نرخی کیلۆیەک دومەڵان لە کوردستانی باشوور لەنێوان 10 بۆ 30هەزار دینارە و ، لە فەرەنسا و بەریتانیا هەر کیلۆیەکی 100 بۆ 200 دۆلارە.

لە کوردستان تەنیا بۆ خواردن بەکاری دێنن، بەڵام لە وڵاتانی تر بۆ دەرمان و بۆنیش بەکاری دێنن. یەکێک لەو مادە گرنگانەی لەناو دومەڵاندا هەیە، مادەی ئارگوتیونینە کە ئانتی ئۆکسیدانێکی بەهێزە و بەپێچەوانەی هەموو ئانتی ئۆکسیدانەکانی تر لە کاتی کوڵان و برژان لەناو ناچێ و بەهەر شێوەیەک بیخۆن کاریگەریی باشی بۆ تەندروستی هەیە.

دومەڵان چەندین جۆر و رەنگی هەیە وەک خۆڵەمێشی، رەش، مۆر و تەنانەت سپی، بەڵام باشترین و بەتامترینیان رەنگی رەش یان مەیلەو رەشە و خۆڵەمێشییە و زیاتر لە کوردستان دەڕوێ. باشترین دومەڵانی جیهان و کوردستان ئەو دومەڵانەیە لە نزیک رەگی داربەڕووەکان دەڕوێن، چونکە کوردستان خاوەن گەورەترین دارستانی بەڕووی رۆژهەڵاتی ناوینە، بەڵام لە رووی ئابوورییەوە دومەلان قازانجی ئەوتۆی نەبووە و هەمان مامەڵەی رێواس و کەنگەری لەگەڵ کراوە، بەبێ ئەوەی وەزارەتی پەیوەندیدار یان بازرگانەکان بیر لە هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات بکەنەوە، چونکە لە ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو خواستی زۆری لەسەرە.

دومەڵان لە 5 بۆ 30 سەنتیمەتر لەژێر زەوی شین دەبێ و لە هەموو ئەو شوێنانە خاکەکەی کەمێک بەرز دەبێتەوە بۆیە دەتوانین بڵێین وشەی دومەڵان لە وشەی دمەڵ و دومەڵ واتا شوێنی بەرز گیراوە.

لەهەرێمی کوردستان لە ناوچەی سلێمانی و گەرمیان بەربڵاوە

 

شایانی ئاماژەیە قارچکی دۆمەڵان یەکێک لە باشترین دەرمانەکانە بۆ هەموو جۆرە نەخۆشینەکانی چاو جگە لە کوێری، وەکوو چاوکزی، دوور بینی، نزیک بینی، ئاوی سپی، ئاوی ڕەش و ......