ئەندازیارێکی خۆراک بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛ چۆن بتوانین ماستی سروشی لە ماستی شیری وشک جیا بکەینەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ماست لەشکر حەمید ئەندازیار تەندروستی


May 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ماست لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتین و کازاکان و ڤیتامین و چەوری یەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە  کەسەرچاوەی زۆرێک لەمادە بنچینەی یەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ.بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا  بە ماستی فرێش و سروشتی  دەفرۆشرێت لە شیری وشک دروست دەکرێن.

وتیشی، هەرچەندە بە پێی ستاندارد شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ دروستکردنی ماست بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نی یە کە لە شیری سروشتی (تەڕ) دروست دەکرێت.چۆن ماستی شیری وشک لە ماستی شیری سروشتی (تەڕ )جیا بکەینەوە.لە ڕووی شارەزای یەوەو زۆر بەکارهێنانی ماست دەتوانرێت لە ڕێگەی تام و بۆن و ڕەنگ ماستی سروشتی لە ماستی شیری وشک جیابکرێتەوە.ماستی فرێش و سروشتی هیچ موادێکی بۆ زیاد ناکرێت و بە تێپەڕبوونی کات زوو ترش دەبێت بەڵام ماستی شیری وشک کە موادی بۆ زیادکراوە بەدەگمەن ترش دەبێت، ماستی سروشتی دوای شکاندنی ماستەکە ئاوەکەی (شرش ) جیادەبێتەوە بە بەراورد بە ماست کە لەشیری وشک دروستکرابێت .پێکهاتەی خۆراکی ماستی سروشتی جیاوازە لە ماستێک کە لەشیری وشک دروست کرابێت بۆ نموونە ماستی شیری وشک ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامینەکانی لە دەست داوە.

کامەران کەریم