قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد داده‌خات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئارایشتگا جەمال بەغداد سلێمانی تەندروستی جوانکاری


Aug 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد داده‌خات.

قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد:  له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه‌ ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داده‌خات، یه‌كێكی دیكه‌ له‌سه‌رپێچیه‌كانی نه‌بونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستییه‌، هه‌روه‌ها كارمه‌نده‌كانیشی كارتی ته‌ندروستیان نییه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌. 

ڕونیشکراوەتەوە: مۆڵەت بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کەلەشوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.

هێما بەوەشکراوە: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم