بڕیارە حکومەتی عێراق بری 5 ملیۆن دینار بداتە هەر گەنجێک کە هاوسەرگیری بکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە عێراق هاوسەرگیری محەمەد شیاع سودانی


Aug 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - غەریب ئەحمەد، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی بڕیاریداوە بڕی (5)ملیۆن دینار دیاری دەكات بۆ هەر گەنجێك كە هاوسەرگیر بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: جیاواز لە حكومەتەكانی پێشوی عێراق، (سودانی) لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق تاوتوێی پێدانی قەرز دەكات بۆ هاوسەرگیری گەنجان بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

باسی لەوەشكرد: بڕی (یەك ترلیۆن) دینار لە بودجەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكات، بەم هەنگاوەیش هەزاران گەنجی بێ كار بڕیار لە هاوسەرگیری دەدەن.

کامەران کەریم