بە تۆمەتی دزینی حەفارەیەک کەسێک لە سەیدسادق دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سەید سافق دز حەفارە


Aug 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە حەفارەیەكی دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:  دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە حەفارەكەی لێدزراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرئەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو حەفارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.

لەئێستادا تۆمەتبار ( ب،ع لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەدەوامن.

کامەران کەریم