پارێزگای هەولێر: دەست بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەولێر مادەی هۆشبەر


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا و ژمارەی بەکارهێنەرانی لە نێوان ئافرەتانیشدا زیادیکردووە.

 ئەرکان بیبانی ئەفسەر لە بەرێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی گشتی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەر 101 کیلۆگرام کیپتاگۆن و چەند کیلۆگرامێک کریستاڵ و هیرۆین و پێنج ئامێری قومارکردندا گرتووە.

هەرووەها ڕەتیشیکردەوە کە حزب و لایەنی سیاسی لە پشت هێنانی ئەو ماددە هۆشبەرانەوە بن و ڕایگەیاند، ئەو ماددانە لە وڵاتانی دراوسێوە و بە هاوکاری خەڵکانێك دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.

ئەرکان بیبانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە زۆربەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان تەمەنیان لە نێوان 18-35 ساڵیدایە و ڕێژەی بەکارهێنەرانیشی لە نێو ئافرەتاندا 10٪ زیادیکردووە.

کامەران کەریم